پشتیوانیتان دەکەین لە کاتە سەختەکاندا

کاپتنەکان دڵی (کەریم)ن، ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ هەموو ئەو خزمەتە نایابەی پێشکەشی سەرنشینانی دەکەن لەو کاتە نەخوازراوەدا. ئێمە ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەشی سەرنشین و هاونیشتیمانیان دەکەن بە نرخی هەڵدەسەنگێنین بە تایبەتی لەم کاتە بێ وێنەیەدا.

ئێمە دەزانین کە زۆربەتان پشت دەبەستن بە کەریم وەک تاکە سەرچاوەی داهات بۆ خۆتان و خێزانەکانتان، وە ئێمە لێرەین بۆ هاوکاریتان لە کاتی پێویستدا.

لەبەرئەوە، تایبەت لە ئێمەوە، بڕیارماندا بە پێشکەشکردنی پشووی نەخۆشی کرێ دراو (اجازة مرضية مدفوعة الأجر) بۆ ماوەی ١٤ ڕؤژ بۆ هەر کاپتنێک کە توشی نەخۆشی کۆڕۆنا بوبێت COVID-19 (خوانەخواستە)، یان خرابێتە کەرەنتین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی حکومیەوە لە هەر وڵاتێک کە کەریم تێیدا کار بکات.

کەریم هەمیشە لێرەیە بۆ یارمەتیدانت:

١- سیاسەت و یاسای کەریم چییە بۆ ئەو کاپتنەی کە توشی کۆرۆنا بووە؟

ئەگەر خوانەخواستە تۆ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویت یان داوات لێکرابوو کە خۆت کەرەنتین بکەیت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی  تەندرووستیی حکومی، کەریم پشووی نەخۆشی کرێ دراو (اجازة مرضية مدفوعة الأجر) بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ دابین دەکات.

درکمان بەوە کردووە کە ئەم ڕەوشە زۆر بە خێرایی دەگۆڕدرێت و پێشبینی دەکەین ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوام دەبێت لە ماوەی هەفتە و مانگەکانی داهاتوو.

بۆ دڵنیابوونەوە و هەستیار بوونمان بەرامبەر ئەم ڕاستییە، ئەم یاسایە کاریگەر دەبێت تا ١٥-٤-٢٠٢٠ ، وە جارێکی تر ئەم ڕەوشە هەڵدەسنگێندرێتەوە پاش ئەم بەروارە.

٢- مەرجەکان و داواکارییەکان چین لە کاپتن بۆ ئەوەی شایستەی وەرگرتنی هاوکاری دارایی بێت ( پشووی نەخۆشی کرێ دراو)؟

  • ئەم یاسایە هەموو کاپتنەکانی کەریم دەگرێتەوە ( هات و چۆی سەرنشین و کانپتنەکانی گەیاندنی خواردن)
  • بە لایەنی کەمەوە دەبێت یەک (1) گەشتت ئەنجام دابێت یان تەواو کردبێت پێش بەرواری ٢٥-٢-٢٠٢٠

تۆ شایستەی ئەگەر ئەمانەی خوارەوە کە دیاری کراوە ڕویدا:

  • تۆ ڕاستەوخۆ دیاری کرا بیت بە نەخۆشی کۆرۆنا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی حکومییەوە.
  • تۆ خرابیتە کەرەنتینی تاکە کەسی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی حکومییەوە.
  • داوات لێکرا بوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی حکومی یان پزیشکی ڕێگەپێدراو کە خۆت کەرەنتین بکەیت بەهۆی توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) بۆ ئەوەی دوور بیت لە تەشەنەکردن.

*هەژمارەکەت دەوەستێندرێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە لایەن کۆمپانیای کەریم ئەگەر هاتوو بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی حکومیی زانیاری دا کە تۆ دیاری کراویت (تووشبوبیت ) یان بەرکەوتەت هەبووە لەگەڵ یەکێک کە تووش بووبێت بە کۆرۆنا (COVID-19).

٣-  کەریم چەند یارمەتی دارایی پێشکەش دەکات بۆ پارەدانی نەخۆشیی؟

کاپتنەکان یارمەتیی دارایی وەردەگرن بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ، ئەمەش بەگوێرەی تێکڕای دەستهاتی هەر کاپتنێک دەبێت لە شەش مانگی ڕابردوودا. گەر تۆ بووبی بە کاپتن لە پێش کەمتر لە شەش مانگ، تێکڕای دەستهاتەکانت هەژمار دەکرێت بەگوێرەی دەستهاتەکانت لە نێوان یەکەم گەشت تاکوو ٢٥-٣-٢٠٢٠.

٤- چۆن کاپتن داخوازیی پێشکەش دەکات بۆ یاسای پارەدانی نەخۆشیی؟

تکایە داخوازییەکانتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی بەرنامەی کاپتن وەکو لە خوارە دیاری کراوە:

  • بەرنامەی کاپتن > لیستی سەرەكیی > یارمەتی > دڵنیایی کەسی > داواکردنی پارەدانی نەخۆشی- ڤایرۆسی کۆرۆنا > تکایە دۆکیومێنتی داواکراو پێشکەش بکە > داواکارییەکە بنێرە

٥- چ بەڵگەنامەیەکت پێویستە پێشکەشی کەریمی بکەی بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی داواکەت؟

١-  وێنەی کارتی نیشتیمانییت ( پشتەوە و پێشەوە).

٢- بەڵگەنامەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لەلایەن دەزگایەکی پزیشکیی ڕێگەپێدراوەوە یان دامەزراوەیەکی پزیشکی حکومییەوە بە مۆرکراوی.

٣- بڕیاڕێک لە لایەن دەزگایەکی پزیشکیی ڕێگەپێدراوەوە یان دامەزراوەیەکی پزیشکی حکومییەوە کە داوات لێکراوە بۆ خۆ جیاکردنەوە لە نەخۆشخانەکانی کەرەنتین بۆ ماوەی ٢ هەفتە. بەڵگەنامەکان دەبێت بە تایبەتی ئاماژە بە کەسی تۆ بکات لەسەر  مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19).

*لە کاتێکدا وەزارەتی تەندرووستی پەیوەندی بە کۆمپانیای کەریم بکات بۆ ئاگادار کردنەوە و دەرخستەی کاپتنێکی کەریم بە ڤایرۆسەکە، یەکێک لە نوێنەری کۆمپانیا پەیوەندی بە کاپتن دەکات و داواکاری یارمەتی دارایی نەخۆشی بۆ پێشکەش دەکات.

 

٦-  ئەو ماوەیە چەندە کە کاپتن دەتوانێت پارەی یارمەتی دارایی نەخۆشی وەربگرێت؟

پاش ئەوەی شایستەبوونت پشتڕاستکرایەوە،  بڕی پارەکە خەرج دەکرێت بۆ جزدانی کاپتن لە ماوەی ٧ ڕۆژی کارکردندا. ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین کە کاپتنەکانمان هاوکاریەکەیان بەدەست دەگات بە زوترین کات.

٧- ئەو ماوەیە چەندە بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکان؟

دەتوانی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دۆکیومێنت (مامەڵە)ی داواکراو پێشکەش بکەیت لە بەرواری بەڵگەنامەی پزیشکی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی.

٨- چی بەسەر کاپتندا دێت لە کاتێکدا کاپتن شایستەی یارمەتی دارایی نەخۆشی بوو؟

ئەگەر تۆ شایستە بوویت بۆ یارمەتی دارایی، کەریم هەڵدەستێت بە ڕاگرتنی هەژمارەکەت بە شێوەیەکی کاتی بۆ سەلامەتیت و سەلامەتی دەورووبەرەکەت لە ماوەی پارەی نەخۆشیەکەدا. بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاونیشتیمانیان، کاپتن ناتوانێت بەرنامەی کاپتن بەکاربهێنێت تا ئەوکاتەی بە تەواوی ڕزگاری دەبێت لە ڤایرۆسەکە و بەڵگەنامەی تەندروستی باش بوونی لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە پێشکەش دەکات و ئینجا لەم کاتەدا هەژماری کاپتن دەکەوێتەوە کار.

٩- ماوەی یاسایی یارمەتی دارایی چەندە؟

ئەم یاسایە کارایە تا بەرواری ٣٠-٤-٢٠٢٠ ، پاشان ڕەوشەکە هەڵدەسەنگێندرێتەوە و ئاگادار دەکرێنەوە.